Sangar Hamad Azeez
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''لەکاتێکدا کە وەزیری دەرەوەمان دەیویست بڕوات بۆ هۆڵەندا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاووڵاتیانماندا لەوێ، هەواڵی ئەوەی پێگەیشت کە 'گەشتە ئاسمانییەکەی قەدەغەی لەسەرە'. بیربکەنەوە لەوەی، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاووڵاتییانی وڵاتەکەیدا سەردانی هۆڵەندا دەکات، بەڵام لەبەرامبەردا هۆڵەندا 'گەشتەکەی لێ قەدەغە دەکات'. هۆڵەندا ئەوەی کە دەیکات بیکات، بەڵام با بزانێت کە هاووڵاتییەکانی من لەوێ، ئەو فێڵەی کە ئەوان بنیاتیان ناوە، لە 16ی نیساندا هەڵیدەوەشێنێتەوە. ئەوەندەی دەتانەوێ، فشاربکەن، ئەوەندەی کە دەتانەوێت تیرۆریستەکان لە وڵاتەکەتاندا بەخێوبکەن، گەورەیان بکەن، هەموو ئەوانە لێتان هەڵدەگەڕێنەوە و بە دڵنیاییەوە ئێمە لەدوای 16ی نیسان لەوبارەیەوە رێوشوێن دەگرینەبەر. ئێمە ئارامگرین''.
ئەردۆغان بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کۆمەڵگایەک کرد لە ئیستانبوڵ کە لەسەر رووبەری ٢٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە بونیاتنراوە و شوێنی ٧٦٠ هەزار هاووڵاتی لێدەبێتەوە.
لە مەراسیمەکەش سەرکۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو لە شاری رۆتەردام لە هۆڵەندا کاردانەوەی نیشاندا.
ئەردۆغان گوتیشی: ''لەکاتێکدا کە وەزیری دەرەوەمان دەیویست بڕوات بۆ هۆڵەندا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاووڵاتیانماندا لەوێ، هەواڵی ئەوەی پێگەیشت کە 'گەشتە ئاسمانییەکەی قەدەغەی لەسەرە'. بیربکەنەوە لەوەی، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاووڵاتییانی وڵاتەکەیدا سەردانی هۆڵەندا دەکات، بەڵام لەبەرامبەردا هۆڵەندا 'گەشتەکەی لێ قەدەغە دەکات'. هۆڵەندا ئەوەی کە دەیکات بیکات، بەڵام با بزانێت کە هاووڵاتییەکانی من لەوێ، ئەو فێڵەی کە ئەوان بنیاتیان ناوە، لە 16ی نیساندا هەڵیدەوەشێنێتەوە. ئەوەندەی دەتانەوێ، فشاربکەن، ئەوەندەی کە دەتانەوێت تیرۆریستەکان لە وڵاتەکەتاندا بەخێوبکەن، گەورەیان بکەن، هەموو ئەوانە لێتان هەڵدەگەڕێنەوە و بە دڵنیاییەوە ئێمە لەدوای 16ی نیسان لەوبارەیەوە رێوشوێن دەگرینەبەر. ئێمە ئارامگرین''.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ''ئیتر ئێستا هاووڵاتییانی تورکیا، هۆشداریی خۆیان دەدەنە هۆڵەندا. تۆ ئەوەندەی کە دەتوانیت رێگە لە فڕۆکەکەی وەزیری دەرەوەی ئێمە بگرە، با بزانین فڕۆکەکانی تۆ بە چ شێوەیەک دێنە تورکیا؟ بەدڵنیاییەوە من لێرەدا قسەی دیپلۆماسی دەکەم، نەک باسی گەشتیاریی هاووڵاتییان، ئەوە بابەتێکی دیکەیە، هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەمانە لەژێر رۆشنایی ئەو بابەتدا دەکەین. ئەمانە نە دەزانن سیاسەت چییە و نە لە دیپلۆماسییەتی نێودەوڵەتی سەریان دەردەچێت. ئەمانە ئەوەندە ترسنۆکن. ئەمانە پاشماوەی نازییەکانن و فاشیستن''.
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستوور و گوتی: "لە گشتپرسی لە گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووردا دوو رێگا لەبەردەم گەلەکەمان هەیە. یاخوود بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو سیستەمی حوکمڕانییەی تاکو ئەمڕۆ بووەتە گرنگترین هۆکاری قەیرانەکان، یاخوود بەو سیستەمە نوێیەی حوکمڕانی کە دەبێتە دەستەبەریی سەقامگیری و ئاسایش دێنێتە دی".
ئەردۆغان گوتیشی: ''تا ئەو کاتەی لەم وڵاتەدا 80 ملیۆن کەس هەبن کە بۆ نیشتمانەکەیان، بۆ بانگەکەیان، بۆ ئازادییان، ئامادەبن وەک خۆر ئاوابن، هیچ کەس ناتوانێت بەشێوەیەک لە شێوەکان لە ئێمە بڕوانێت یان چۆکمان پێدابدات''.