Behlül Çetinkaya
30 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ''بە لەبەرچاوگرتنی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی لە بەغدا، داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین، ئەگەر کارێکی ناچاری نەبێت گەشت بۆ شارەکە نەکەن''.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە لەئێستادا لە عێراقن هاتووە ''ئەو هاووڵاتییانەمان کە لەئێستادا لە عێراقن، پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لە ناوچانەی خۆپیشاندانەکانیان تێدا بەڕێوەدەچێت، چاودێری ئەو هۆشداری و بەیاننامانە بن کە لەلایەن وەزارەتەکەمان و باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا بڵاودەکرێتەوە، لە رووی ئاسایشی کەسییەوە پێویستە ئاگاداری خۆیان بن''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی ناوەندیی بانگەوازی کۆنسولگەری +٩٠٣١٢٢٩٢٢٩٢٩ و ژمارەی تەلەفۆنیی باڵیۆزخانەی تورکیا +٩٦٤٧٩٠١٩٠٩٤٠٦ و ئیمەیڵی embassy.baghdat@mfa.gov.tr، راستەوخۆ پەیوەندییان پێوە بکەن.
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی ساڵی رابردوودا، سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، دوێنێ (٢٩ی ئاب) لە رێگەی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە وازهێنانی خۆی بەتەواوی لە سیاسەت راگەیاند.
گرووپێک لە پشتیوانانی سەدر لە ناوچەی سەوز کە بینا حکوومییەکان و نوێنەرایەتییە بیانییەکانی لێیە، گردبوونەوە و خۆپیشانداناین ساز کرد و پرۆتێستۆی حکوومەتیان کرد.
سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی، بەڵام گرووپەکە بەربەستە ئەمنییەکانیان تێپەڕاند و داوایان لە بەرپرسانی حکوومەت کرد دەست لە کار بکێشنەوە.
بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدرەوە، قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا راگەیەندرا.