Şafak Yel,???
19 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2019
ئیزمیر – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخستنه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له نێو سوپای توركیادا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ١٣٣ گومان‌لێكراو ده‌رچوو كه ٨٢یان مفهوهزن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیزمیر له میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخستنه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له نێو سوپای توركیادا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ١٣٣ گومان‌لێكراو ده‌ركرد كه ٨٢یان مفهوهزن، كه ده‌ركه‌وتووه له رێگای هێڵی ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندییان كردووه به "ئیمامه" نهێنییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان تیمه‌كانی ئاسایش له ٤٤ پارێزگای توركیا ده‌ستییان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی هاوكات.