Şerife Çetin
08 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاشكرایكرد، ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا زۆر پتهوبكرێن و به شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنییانه تاوتوێی كێشه هاوبه‌شه‌كانیان و نیگه‌رانییه‌كان بكه‌ن.
ئیبراهیم كاڵن له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بلومبێرگ له‌باره‌ی چه‌ند مژارێكهوه دوا.
كاڵن وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌كرێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا زۆر پتهوبكرێن و به شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌رێنییانه تاوتوێی كێشه هاوبه‌شه‌كانیان و نیگه‌رانییه‌كان بكه‌ن و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به درووستی كار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكرێت، پێویست به په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ناكات، چونكه ئه‌وان باڵی سووریای په‌كه‌كه‌ن. هه‌موو كه‌س ئه‌وه ده‌زانێت به به‌رپرسانی ئه‌مریكایشه‌وه. ئه‌و پشتیوانییه‌ی له یه‌په‌گه ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ میسڕدا له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، لیبیا و پرسی فه‌ڵه‌ستین كه ده‌ڵێی جیهان له بیری كردووه، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ده‌یانه‌وێت یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوێستێكی توندتر به‌رامبه‌ر توركیا بگرێته به‌ر، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌ندامێتی له یه‌كێتییه‌كه‌دا بۆ دژایه‌تی توركیا كارێكی باش نییه. ئه‌ندامه ژیره‌كانی یه‌كێتییه‌كه رێگه به‌وه ناده‌ن".