توركيا.. ١٣ هەزار و ٢١٥ حاڵهتی تووشبوون و ٦٤ گیان لهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٩ هەزار و ٤٢٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ١٣ هەزار و ٢١٥ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٦٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٩ هەزار و ٤٢٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ١٣ هەزار و ٢١٥ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٦٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٩ هەزار و ٤٢٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ١٣ هەزار و ٢١٥ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٦٤ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٧٦٧ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ههشت هەزار و ١٠٦ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٦٣٢ هەزار و ٣٠ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٣٤ مليۆن و ٢٦٢ هەزار و ٢٨٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٧٩٣ هەزار و ٦٣٢ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٩ هەزار و ٩٤ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٣٩ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٨ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥١،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٢،٤ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ههشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.