Necat Hazar,Sayim Harmancı
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2019
وان - AA
له پارێزگای هه‌كاری رێگاوبانی 75 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یەکی پارێزگای هه‌كاری، به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه كه له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه كاریگه‌ر بوو، رێگاوبانی شه‌ش گوند و 14 كێڵگه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی پارێزگاكه، له‌گه‌ڵ رێگاوبانی 18 گوند و 37 كێڵگه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا، به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر سه‌ربه ئیداره‌ی تایبه‌تی پارێزگاكه، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاوبانی داخراوی ئه‌و 75 ناوچه‌یه.