Enes Kaplan,Muhammed Ali Toruntay
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌رباز بۆ لیبیا رایگه‌یاند "ده‌چین بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بانگهێشتكراوین بۆی، ناچین بۆ شوێنێك بانگهێشتنهكرابین. به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا بانگهێشێك هه‌یه له‌به‌رچاوی ده‌گرین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی بەرفراوانی سه‌رۆک لقی پارێزگاكانی ئاك پارتی-دا كه له ناوه‌ندی گشتنی پارته‌كه به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت كه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یدا پێشهاتی گرنگ ده‌گوزرێت و گوتی: "تێكڕای رووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ناو سووریا له تیرۆرمان داماڵیوه گه‌یانده، هه‌شت هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی له ره‌وشی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا كرد و رایگه‌یاند کە هێرشه‌كانی رژێم بۆسەر ئەو پارێزگایە ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی درێژخایه‌ن و گوتی: "نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س كه له‌و هێرشانه هه‌ڵاتوون به‌ره‌و سنووره‌كه‌مان دێن".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌رباز بۆ لیبیا، رایگه‌یاند کە ده‌چن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بانگهێشتكراوین بۆی، ناچن بۆ شوێنێك بانگهێشتنهكرابن و گوتی:
"به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا بانگهێشێك هه‌یه له‌به‌رچاوی ده‌گرین. لە مانگی کانوونی دووەم پەرلەمان (ی تورکیا) پەسەندی دەکات و بەو شێوەیە وەڵامی داواکارییەکە دەدەینەوە و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی تەرابلوس دەکەین لە دژی ئەو جەنەراڵە کودتاچییەی کە لە لایەن هەندێک وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبییەوە پشتیوانی دەکرێت".
سەرکۆماری تورکیا هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لیبیا، رایگه‌یاند کە ئامانجیان زه‌وتكردنی ماف و یاسای كه‌س نییه له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه به‌رگرتنه له زه‌وتكردنی مافهكهنیان و گوتی:
"ئه‌وان هاوكاری میرێکی جه‌نگ ده‌كه‌ن، ئێمه وه‌ڵامی بانگهێشتی حكوومه‌تی شه‌رعی لیبیا ده‌ده‌ینه‌وه. جیاوازیهكهمان ئه‌وه‌یه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به كه‌ناڵی ئیستانبوڵ گوتی: "له توركیا ناوه‌شێته‌وه بچووك بیر بكاته‌وه، بچووك هه‌ڵسوكه‌وت بكات. كه‌ناڵی ئیستانبوڵ پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌یه. به‌و پرۆژه‌یه ئیدی بواره‌كانی هه‌ناسه‌دان و ژیانێكی نوێ بۆ ئیستانبوڵ ده‌كه‌ینه‌وه. به‌بێ بارخستنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت به مۆدێلی ئه‌نجامی بده-كاری پێ بكه-راده‌ستی بكه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "كه‌ناڵی ئیستانبوڵ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به په‌یماننامه‌ی مۆنترو-وه. وه‌ك رێگایه‌كی ئاوی كه ته‌واو هی توركیا خۆیه‌تی دهیخهینهكار".