توركيا

هاکان فیدان: "دەمانەوێ ئەوانەی کە خەڵکی سووریا نین لە ڕیزەکانی هەسەدە'دا نەمێنن"

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەبارەی تێکەڵبوونی بە سوپای سووریا لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە کەڵک لە ناوی هەسەدە وەردەرگرێت، ڕایگەیاند، "ئێمە خوازیاری دەرکردنی ئەندامە ناسووریاییەکانی ناو هەسەدە'ین."

Mehmet Şah Yılmaz  | 07.12.2025 - نوێکردنەوە : 07.12.2025
هاکان فیدان: "دەمانەوێ ئەوانەی کە خەڵکی سووریا نین لە ڕیزەکانی هەسەدە'دا نەمێنن"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لەبارەی تێکەڵبوونی بە سوپای سووریا لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە کەڵک لە ناوی هەسەدە وەردەرگرێت، ڕایگەیاند، "کاتێک باس لە ئەندامانی پەکەکە دەکەین، دەزانین کە هەندێکیان لە ناو هەسەدەدا هەن و دەزانین کە تاکە ئامانجی ئەوان تورکیایە. بۆیە ئێمە خوازیاری دەرکردنی ئەندامە ناسووریاییەکانی ناو هەسەدە'ین. هەموو ئەوانەی کە دژ بە تورکیا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیان، پێویستە دەربکرێن".

هاکان فیدان لە میانی پانێلێکی ٢٣مین کۆڕبەندی دۆحە کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، وەڵامی پرسیارەکانی پاتریک وینتۆر، سەرنووسەری ڕۆژنامەی گاریەن'ی دایەوە.

فیدان وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی تێکەڵبوونی بە سوپای سووریا لە لایەن ڕێکخراوی پەکەکە'یەپەگە کە ناوی هەسەدە لە سووریا بەکار دەهێنێی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردەوە کە تورکیا چاوەڕوانییەکانی خۆی لەبارەی هەسەدە بە ڕوونی دەربڕیوە و گوتیشی، حکوومەتی دیمەشق'یش چاوەڕوانییەکانی خۆی لە هەسەدە بە ئاشکرا ڕاگەیاندووە.

فیدان ئاماژەی بەوەدا کە چەند خاڵێکی جەوهەری هەیە بۆ ئەوان و گوتی: "دەوڵەتی سووریا و هەسەدە دەتوانن لە نێوان خۆیان بگەن بە ڕێککەوتن چونکە دەوڵەتی سووریا دەوڵەتێکی سەربەخۆیە. بەڵام کاتێک باس لە ئەندامانی پەکەکە دەکەین، دەزانین کە هەندێکیان لە ناو هەسەدەدا هەن و دەزانین کە تاکە ئامانجی ئەوان تورکیایە. بۆیە ئێمە خوازیاری دەرکردنی ئەندامە ناسووریاییەکانی ناو هەسەدە'ین. هەموو ئەوانەی کە دژ بە تورکیا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیان، پێویستە دەربکرێن. دەمانەوێ ئەوانەی لە تورکیا، عێراق و ئێرانەوە هاتوونە ناو ئەو هێزانە بهێندرێنە دەرەوە. ئەوە دەستپێکێکی باش دەبێت. دووهەم، هەموو ئەوانەی کە دژ بە ئاسایشی تورکیا هەڵوێستیان هەیە دەربکرێن. هەرچەندە هەڵسەنگاندنی گشتی و وردەکارییەکانی تەکنیکی لە ئاستی گەورەتر و بەربڵاوتردا لە دیمەشق دەکرێت. چونکە باس لە قۆناغێکی ئاسان ناکەین. ئێمە باس لە یەکەیەکی ٥٠ بۆ ٦٠ هەزار کەسی دەکەین کە تێکەڵ بە سووپایەکی نوێ دەبن. ئەو قۆناغە دەبێ بە نیەتێکی باش بەڕێوەبچێت".

فیدان ڕایگەیاند کە لە چاوەڕوانی ڕەوتێکی ڕۆتین و تەنیا نمایشکەرانە لە لایەن هەسەدە نابین کە وا نیشان بدرێت خەریکی ئاوێتەبوونن (لەگەڵ سوپای سووریادا) بەڵام هیچ هەنگاوێکی کرداری و جددی نەبرێت و جەختی لەوەش کردەوە کە چاوەڕوانیان لە هەردوو لا ئەوەیە کە بەڕاستی تێکەڵ بە یەکتر ببن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا، لە ئاکامی گفتوگۆکان لەگەڵ سەردەستەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە تێکەڵکردنی ئەو هێزانە یان نا؟ گوتی:

"دەتوانێ ڕۆڵێکی هەبێت. من لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ هەتا ٢٠١٣ کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) بووم. لەگەڵ کادیرانی ڕێبەری پەکەکە لە پەیوەندیدا بووم. چەند کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام دا و هەوڵمان دا کە بگەین بە خاڵێک. لە ڕاستیدا نزیک بووینەوە کە هەندێک لێکتێگەیشتن. لە ڕاستیدا پێی گەیشتن بەڵام پەکەکە لێی پاشەکشەی کرد بە هۆی دۆخی سووریاوە و دەبێ بزانین ئۆجەلان لەبەرامبەر ئەو پشت تێکردنە چی دەڵێ. بەهەر حاڵ، ئەوە پەیوەندی بە ڕابردوو هەیە. بەڵام مێژوو بریتییە لە دووبارە بوونەوە. من پێم وایە ئەو دەتوانێت ڕۆڵ ببینێت بە تایبەتی لە سووریادا. بەڵام دەبێ بزانین کە ئایا دەیەوێ ڕۆڵی هەبێت و یان کەڵک لەوە وەک هێزێک بۆ گوشارهێنان وەربگرێت؟ نازانین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın