Mehmet Niyazi Deniz
19 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2023
دیاربەکر – AA
نۆژەنکردنەوەی هەردوو تاوەری مێژوویی ژمارە-١ و ژمارە-٢ی دیواری دیاربەکر لە گۆڕەپانی داغکاپی لە دیاربەکر تەواو کران.
گەورەشارەوانی دیاربەکر لە راگەیەندراوێکدا، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی دیواری دیاربەکر کە ناوی خراوەتە لیستی میراتی جیهانیی یونیسکۆ بەردەوامن.
لەو میانەیەدا، نۆژەنکردنەوەی هەردوو تاوەری مێژوویی ژمارە-١ و ژمارە-٢ی دیواری دیاربەکر لە گۆڕەپانی داغکاپی لە شاری دیاربەکر تەواو کران.
تیمە پەیوەندیدارەکان، تاوەرەکانیان بە رەچاوکردنی هەستیارییەکی زۆر بۆ هێشتنەوەی شێوە رەسەنەکەی، تاوەرەکانیان بە پێشکەوتووترین جۆر نۆژەنکردووەتەوە.
تیمەکان هەروەها مزگەوتی مەروانیی-یشیان بە پێشکەوتووترین شێوە نۆژەن کردەوە و جگە لە نەهێشتنی کەموکوڕییەکانی مزگەوتەکە، پێکهاتەی مزگەوتەکەیشیان پتەو کرد.
- تاوەری ژمارە پێنج بۆ تیمی پۆلیسی گەشتیاریی تەرخان کراوە
تاوەری ژمارە پێنج کە نۆژەنکردنەوەکەی تەواو بووە، بۆ تیمی پۆلیسی گەشتیاریی تەرخان کراوە.
تیمی پۆلیسی گەشتیاریی، شوێنەوارە مێژووییەکانی دیاربەکر دەپارێزن و دەناسێنن، ئاسایشی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی دەپارێزن و خزمەتگوزاری پیشاندانی شوێنەکانیان پێشکەش دەکەن.