Belgin Yakışan Mutlu
19 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی لە بانکی ناوەندیی تورکیا، رێژهی سووی لەسەر رێککەوتنی دووبارە کڕینەوە (REPO) بۆ ماوهی ههفتهیهك نەگۆڕی و لهسهدا ٩دا هێشتییەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکی ناوەندیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە کە ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی لە بانکی ناوەندیی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی بانک، شەهاب کاڤجیئۆغڵو کۆبووەتەوە و بڕیاریداوە رێژهی سوو لەسەر رێککەوتنی دووبارە کڕینەوە (REPO) لەسەدا ٩ جێگیر بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە بە پشتیوانی ئەو سیاسەتە گشتگیرانەی جێبەجێکراون، باشتربوونی ئاست و رەوتی هەڵئاوسان دەستی پێ کردووە و هاتووە: "لە دەرخستەکانی دواچارەکی ساڵەوە وا دەردەکەوێت کە داکشانی گەشەی ئابووریی بەهۆی کاریگەری کەمبوونەوەی داواکاری دەرەکیی و داواکاری لە ناوخۆ قەرەبوو بووەتەوە".
بانکی ناوەندیی تورکیا، ئەوەشی خستووەتە روو کە تا ئەو کاتەی هەڵئاوەسان لە نرخێکی دیاریکراودا جێگیر دەبێت، بەردەوام دەبن لە بەکارهێنانی تەواوی ئامرازەکانی بەردەستیان.