Murat Aslan
22 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ – AA
بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سووی لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO) بۆ ماوەی یەک هەفتە ٦٥٠ نمرە بەرزکردەوە و گەیاندییە رێژەی سەدا ١٥.
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی لە بانکی ناوەندیی تورکیا، رێژهی سووی لەسەر رێککەوتنی دووبارە کڕینەوە (REPO) بۆ ماوهی یەک هەفتە ٦٥٠ نمرە بەرزکردەوە و گەیاندییە رێژەی سەدا ١٥.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکی ناوەندیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی لە بانکی ناوەندیی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی بانک، حافیزە گایە ئەرکان کۆبووەتەوە و بڕیاری داوە رێژهی سوو لەسەر رێککەوتنی دووبارە کڕینەوە (REPO) لە ماوهی یەک هەفتە ٦٥٠ نمرە بەرز بکاتەوە و بیگەیەنێتە رێژەی سەدا ١٥.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاری داوە پرۆسەی توندکردنەوەی دراو دەست پێ بکات، تیایدا هاتووە: "بەشێوەی قۆناغبەند توندکردنەوەی دارایی بەپێی پێویست بەهێزتر دەکرێت تا ئەو کاتەی پێشکەوتنی بەرچاو لە ئاسۆی هەڵئاوساندا بەدەست دەهێنرێت".