Murat Birinci
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
بانکی ناوەندیی تورکیا، رێژەی سووی سەر گواستنەوەی دراو لە لەسەدا ١٠،٢٥وە بۆ لەسەدا ١٥ بەرزکردەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێژەی سووی سەر گواستنەوەی دراو لە لەسەدا ١٠،٢٥وە بۆ لەسەدا ١٥ بەرزکردووه‌ته‌وه.
بانکی ناوەندیی تورکیا به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قۆناغی داهاتوودا، هەوڵەکان تا دەستەبەرکردنی چڕی سه‌قامگیری دراو و كه‌مبوونه‌وه‌ی بەردەوامی هه‌ڵئاوسان پێداگرانە بەردەوام دەبن، ده‌ڵێت: "دەستەبەرکردنی رێژەی کەمی هەڵئاوسان بەشێوەیەکی درێژخایەن، کاریگەری ئەرێنیی دەبێت لەسەر ئابووریی گەورە و سەقامگیری دارایی. لە پێناو زاڵبوون بەسەر مەترسییەکانی هەڵئاوسان، کۆنترۆڵکردنی هەڵئاوسان و بنیاتنانی قۆناغی دژەهەڵئاوسان لە کورتترین ماوەدا، بڕیاری ئەنجامدانی دەستپێوەگرتن و سنووردارکردنێکی روون و بەهێزی داراییمان دا. بڕیار درا به ئه‌نجامدانی كار بۆ رێژه‌ی سو‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته كه ئامرازی بنه‌مای سیاسیی ته‌واوی سندوقهكانه".
بانکی ناوەندی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئەو نیمچە سنوورداکردنانەی بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا گیراونەتەبەر، وایان کردووە کە رووکەشی کورت مەودای چالاکی ئابووری بەتایبەت لە کەرتی خزمەتگوزاریدا، ناڕوونی و شڵەژاوی زیاد بکات، ده‌ڵێت: ''بانکی ناوەندی بە جێبەجێکردنی بنەماکانی شەفافییەت، پێشبینیی و بەرپرسیارێتیی کە پێویستن لە بە ئامانجگرتنی هەڵئاوسان، دەگات بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەقامگیری نرخ و جێگیربوونی. ئه‌و داتایانه‌ی له تشرینی دووه‌م ده‌كۆڵنه‌وه، جگه له‌وه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌ڵئاوسان له ماوه‌ی نزیكدا به‌هۆی توانای ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها وا لێكده‌درێته‌وه له‌گه‌ڵ جێگیری پێداگیرانه‌ی سیاسه‌تی دراو ئه‌م هه‌ڵكشانه كاتی بێت".