Firdevs Yüksel
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٤ دۆلار و ٠٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت و به ٤٤ دۆلار و ٣٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٣دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٦ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٤ دۆلار و ٠٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤١ دۆلار و ٦٥ سه‌نت فرۆشرا.
توندكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كان له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا به تایبه‌ت له ئه‌ورووپا و زیاتر هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له ئه‌مریكا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر نرخی نه‌وت.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ١٧ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٣٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٩٩ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٨١ سه‌نت بمێنێته‌وه.