Nuri Aydın,Şerife Çetin
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٥٦ ملیۆن و ٥٦٤ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometerكه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٥٦ ملیۆن و ٥٦٤ هه‌زار و ٤٧٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٣٥٤ هه‌زار و ٨٢١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تا ئێستا، ١١ ملیۆن و ٨٧٣ هه‌زار و ٧٧ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها ٢٥٦ هه‌زار و ٨٢١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٣٩ ملیۆن و ٣٥٢ هه‌زار و ٨٥٨ تووشبوو له جیهان لە کۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.