Halime Afra Aksoy
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
رامه‌ڵڵا – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی، مه‌حمود عه‌باس بڕیاری دابێت باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئیمارات و به‌حرێن بكاته‌وه.
كاربه‌ده‌ستێكی فه‌ڵه‌ستینی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی، مه‌حمود عه‌باس بڕیاریداوه باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئیمارات و به‌حرێن بكاته‌وه.
كاربه‌ده‌سته فهڵهستنییهکە كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له ئه‌بوزه‌بی، عسام مەساڵحە و باڵیۆزی فه‌ڵه‌ستین له مەنامە، خالید عارف هێشتا ده‌ستیان به‌كار نه‌كردووه‌ته‌وه.
ناوبراو زانیاری زیاتریشی نه‌دا له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م بڕیاره.
تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌مباره‌یه‌وه هیچ روونكردنه‌وه و لێدوانێكیان نه‌داوه.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، پێشتر باڵیۆزه‌كانی له ئیمارات و به‌حرێن كشانده‌وه.