Mazın Asad
21 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
دیاربەکر - AA
ژمارەیەک نمایشکاری رووسی کە بە مەبەستی کردنەوەی ماڵی مۆدە بۆ شاری دیاربەکر ھاتوون، لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو شارە گەڕان.
پێنج نمایشکاری رووسی بەشدارییان لە کردنەوەی ماڵی مۆدە لە شارۆچکەی کایاپنار لە شاری دیاربەکر کرد و دواتر بە جلی بوکێنی سەردانی شوێنەوارە مێژووییەکانی شارۆچکەی سوور-یان کرد.
نمایشکارە رووسەکان دواتر سەردانی پردی ئۆن گۆزلو-یان کرد و لەوێدا ماوەیەک لەگەڵ خەڵک شایی و ھەڵپەرکێیان کرد.
خاوەنی ماڵی مۆدەکە، مەھمەت کایماک رایگەیاند لە شوێنەوارە مێژووییەکاندا نمایشکارە رووسەکان نمایشی مۆدەکەیان کرد.
یەکێک لە نمایشکاران بەناوی مارینا ناسیدکینا دڵخۆشی خۆی بە سەردانیکردنی شوێنەوارە مێژووییەکانی دیاربەکر دەبڕی و رایگەیاند کە ئاسوودەیە بەھۆی ئەو بایەخەی لە شارەکە پێیان دراوە.
مارینا ناسیدکینا گوتیشی: "بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکانەوە زۆر خەمبارین. خۆزگە بەم شێوەیە نەبووایە و مرۆڤەکان رووبەڕووی ئەمە نەبووبایەوە. ھەموو کەسێک ئێستا بە ئاسوودەی دەژێت. بەھۆی ھێرشەکانەوە گەشتیاران ترسیان هەیە روو بکەنە ئێرە. لە ئێستادا زۆر ھەست بە ئاسوودەیی دەکەین. پێویستە ھەموو کەسێک سەردانی ئێرە بکات، چونکە تیرۆر کۆتایی پێھاتووە".