Abdullah Shukur
21 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەی سێیەمیی ئاک پارتی بە کۆی دەنگی ھەزار و ٤١٤ ئەندامی کۆنگرە بە سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھەڵبژێرا.
لە میانی سێیەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی کە لە ھۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، ھەڵبژاردنی سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ئەنجام درا.
بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکە، لە کۆی گشتی ھەزار ٤٧٠ ئەندامی کۆنگرە، ھەزار ٤١٧ کەسیان بەشدارییان لە دەنگدانەکە کردووە و لەم ژمارەیەش تەنھا دەنگی ھەزار ٤١٤ کەس ھەماژ کراوە. راشگەیەنرا کە سێ دەنگ ھەژمار نەکراوە.
سەرۆکی دیوانی گشتی ئاک پارتی، ھەیاتی یەزیجی رایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە کۆی گشتی ھەزار و ٤١٤ دەنگ بە سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێراوە.
بەم پێیەش لە دوای ئەوەی ئەردۆغان لە ٢٧ی مانگی ئابی ٢٠١٤ سەرۆکایەتی گشتی ئاک پارتی رادەستی ئەحمەد داودئۆغڵو کردبوو، لە دوای ٩٩٨ رۆژ لە سێیەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی دووبارە بە سەرۆکی گشتی ئەو پارتە ھەڵبژێردرایەوە.