Hamdi Çelikbaş,Rewa Mahmut Hasan
22 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ١١ تا ٢١ی ئایار، ٩٣ تیرۆریست لە پارێزگاکانی شرنەخ، هەکاری، دیاربەکر، ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، بینگۆل، مووش و هاتای، کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا زانیاری بڵاو کردەوە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ناو تورکیا و باکووری سووریا دژبە تیرۆریستانی پەکەکە کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە لە شارۆچکەی بەیتوشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ، لە یوکسەکۆڤای سەربە پارێزگای هەکاری و لە لیجە و سیلڤانی سەربە پارێزگای دیاربەکر، لە شەنکایای سەربە پارێزگای ئەرزەڕۆم و لە گۆلەی ئەردەخان و لە هەردوو پارێزگای بینگۆل و مووش و لە ناوچەکانی ئامانۆسلار سەربە پارێزگای هاتای، ٩٣ تیرۆریست کوژران.
هەر لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٧ سەرباز گیانیان لەدەست داوە و ٢٧ی دیکەش برینداربوون.