Meltem Bulur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا وهەولێر: "داواکاریی ئەنجامدانی نێوەندگیرییمان پێگەیشتووە. ٢١ی ئەم مانگە دەچینە بەغدا و لەپاڵ بابەتە دووقۆڵییەکاندا باسی ئەمەش دەکەین''.
- ''لە بنەڕەتدا نێچیرڤان بارزانی وەک خۆی، دژی ریفراندۆم بوو بەڵام لەبەر ئەوەی لە حکوومەتی هەرێم سەرۆکوەزیرانە، پابەندی ئەو رێککەوتنە بوو کە هاتبووە ئاراوە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا وهەولێر، رایگەیاند: ''داواکاریی ئەنجامدانی نێوەندگیرییمان پێگەیشتووە. ٢١ی ئەم مانگە دەچینە بەغدا و لەپاڵ بابەتە دووقۆڵییەکاندا باسی ئەمەش دەکەین''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و روونکردنەوەی لەبارەی بابەتەکانی رۆژەڤەوە دا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
چاوش‌ئۆغڵو لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ''تورکیا چاوەڕوانی وەدیهاتنی چ هەلومەرجێکە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردی عێراقدا ئاسایی بکاتەوە؟'' ئاماژەی بەوەکرد حکوومەت و کوردانی باکووری عێراق ئەوەیان بینی کە ریفراندۆم هەنگاوێکی چەند هەڵە بووە. جەختی لەوەشکردەوە وەک چۆن کوردەکان لەرێگەی ریفراندۆمەوە هیچ مافێکی زیادەیان بەدەستنەهێنا، ئەو مافانەشی کە لەرێگەی دیفاکتۆوە تا ئەمڕۆ سوودیان لێوەردەگرت، لەدەستیاندا و تەنانەت پەکەکەش بە سوودوەرگرتن لەم دۆخە هەستاوە بە راگەیاندنی کانتۆن.
- ''نێچیرڤان بارزانی دژی ریفراندۆم بوو''
چاوش‌ئۆغڵو راشیگەیاند: ''لە بنەڕەتدا نێچیرڤان بارزانی وەک خۆی، دژی ریفراندۆم بوو بەڵام لەبەر ئەوەی لە حکوومەتی هەرێم سەرۆکوەزیرانە، پابەندی ئەو رێککەوتنە بوو کە هاتبووە ئاراوە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ''پێویستە لە قۆناغی دوای ئەمەدا بەغدا و هەولێر رێکبکەون. ئەوەی کە هەولێر رایگەیاند پابەند دەبێت بە بڕیارەکانی دادگای دەستووریی عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە بەڵام پێویستە لێرەدا ئاشتەواییەکی روون دەستەبەربکرێت. بۆ ئەمەش ئێمە ئەوەی بکەوێتە سەرشانمان ئەنجامیدەدەین. پێویستە هەولێر دان بەوەدا بنێت کە بەڕوونی پابەندی دەستووری حکوومەتی ناوەندییە و بۆ لەمەودوا واز لە هەنگاوی پووچ و بێمانای هاوشێوەی ریفراندۆم و ئەو کارانەی کە دەبنە مایەی هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق، بهێنێت. كاتێ له وڵاتێكدا ده‌ژین قبووڵی ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا ئێوه‌ش له په‌رله‌مان ئه‌و یاسایانه‌ش په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. مافی دهستووریتان هه‌یه، بێ دروستكردنی كێشه سروشتیه ئه‌وانه‌ش به‌كاربهێنن. ئێمه پێش ریفراندۆم له‌باره‌ی مافه ده‌ستووریه‌كانه‌وه پشتیوانیمان كردن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاسایی بوونه‌وه‌یه هه‌بێت، ئێمه‌ش ده‌توانین هاوكاربین، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه داواكاریه‌كی له‌و شێوه‌یه هه‌یه بۆ نێوه‌ندگیری. ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه له 21ی كانوونی دووه‌مدا بچین بۆ به‌غدا و له پاڵ بابه‌ته دوو قۆڵیه‌كان گفتوۆگ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش بكه‌ین. خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه ساتێ زووتر ئه‌و كێشانه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا ئه‌و كێشه‌یه تێپه‌ڕێنرێت. دوای ئه‌وه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه دروستبوو و، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكرد ئه‌و كات له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا كێشه‌یه‌كمان نابێت".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا دراوسێی عێراقه و، له هه‌مان كاتدا ده‌سته خوشكێتی و، هه‌موو جۆره پشتیوانیه‌كی ده‌كه‌ن له به‌هێزبوون و سه‌قامگیربوونی.
گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دووباره هه‌ڵسێته‌وه سه‌ر پێ، توركیا به‌هێزترین پشتیوانی ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا به‌هۆی باشیكه‌وه كه‌مێك گرژی تێكه‌وت، سیاسه‌تی ناوخۆ، هاوسه‌نگی جیاوازی هه‌یه له‌وێ به‌ڵام باشین و زۆر باشتریش ده‌بین. 21ی كانوونی دووه‌م سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین. 25ی كانوونی دووه‌میش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا سه‌ردانی ده‌كات ".