Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی نیگه‌رانییه‌كان له هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سەر شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، باڵیۆزی ئێران له ئه‌نقه‌ره، محه‌مه‌د ئیبراهیم تاهیریان فه‌رد بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرا و ناوبراو گه‌یشته وه‌زاره‌ته‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د كه به پێی رێككه‌وتنه‌كانی قۆناغی ئاستانا، رووسیا و ئێرانی گرنتیی ده‌كه‌ن ئاگربه‌ست پێشێل نه‌كات، چه‌ندین هێرشی له ناوچه داماڵراوهكان له پێكدادان ئه‌نجامدا، دوێنێش باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌لێكسی یهرهۆڤ بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرابوو و نیگه‌رانییه‌كانی توركیای له‌وباره‌وه پێڕاگهیهنرابوو.