Halil İbrahim Sincar,Şahin Seçen
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
ماردین- AA
لە پارێزگای ماردین مزگەوت، کڵێسا و مەدرەسە ئاینییەکان بە هونەری تەلکاری دەڕازێندرێنەوە.
پەیمانگای ماردین ئۆڵگونلاشما، کار بۆ بەزیندوویی هێشتنەوەی هونەری تەلکاری دەکات کە هونەرێکی سێ هەزار ساڵەی ناوچەی ئانادۆڵە.
لەم چوارچێوەیەشدا قوتابیانی پەیمانگاکە لەڕێی ٣٦٤ زەخرەفەوە مەدرەسەی قاسمییە، مزگەوتی گەورەی ماردین، کڵێسای کرکلار، دێری دەیولزەعفەران، دەڕازێننەوە.
بەڕێوبەری پەیمانگاکە، مەتین دەغەر، دەربارەی ئەم پڕۆژەیە رایگەیاند "زەخرەفەکان هەر یەکەیان چیرۆکی خۆیان هەیە، کاتێک لێکۆڵینەوەمان کرد و بەدوای چیرۆکەکانیاندا گەڕاین، لەوە تێگەیشتین کە چ مانایەکیان هەیە، ئەمەش جۆش و خرۆشێکی زۆری داینێ. دەمانەوێت ئەو چیرۆکانە لە رێی هونەرەوە تۆمار بکەین".
یەکێک لە قوتابییە بەشدارەکانی پڕۆژەکە بە ناوی ئیبراهیم جیریک، باسی لەوە کرد کە لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە فێری هونەری تەلکاری ببوە.
جیریک باسی لەوەش کرد کە ئامانجیان لەم پڕۆژەیە زیاتر ناساندنی شاری ماردین و هونەری تەلکارییە.