Orhan Onur Gemici
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی درووستکراوی دەستی لە ھێڵی سنووریی ئاکچەکەلە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە لەو شوێنەدا چێندرابوو، سێ سەربازی تورکیا شەھیدبوون.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە: "لە رێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ھێڵی سنووری نێوان ئاکچەکەلە/ئورفا، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی درووستکراوی دەستی کە لەلایەن تیرۆریستانەوە لەو شوێنەدا چێندرابوو، سێ ھاوڕێ (سەرباز)ی قارەمانمان بە ناوەکانی موراد ئالیاکورت، ئارتوغرول ئولوپنار و ئەنەس کۆچ شەھیدبوون. داوای لێخۆشبوون لە خودای گەورە بۆ شەھیدانمان دەکەین کە لەو رووداوە دڵتەزێنەدا گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەھیدان و سوپای تورکیا و گەلەکەمان دەکەین".