توركيا

وەزیری بەرگریی تورکیا: "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە و لە نزیکەوە چاودێری دەکەین"

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار: "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە نزیکەوە چاودێری دەکەین. بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبوڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە".

Sarp Özer  | 08.01.2022 - نوێکردنەوە : 01.02.2022
وەزیری بەرگریی تورکیا: "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە و لە نزیکەوە چاودێری دەکەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی دواپێشھاتەکانی پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، رایگەیاند "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە نزیکەوە چاودێری دەکەین. بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبوڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە. ھەربۆیە لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە کەرکووک، ھەموو ھەولێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ کارێکی نەرێنی لە رووی ئاسایشەوە سەرھەڵنەدات".

خولوسی ئاکار دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە.

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی دواپێشهاتەکانی کازاخستان رایگەیاند "پێمانوایە برایانمان لە کازاخستان بەپێی توانای خۆیان گشت ئاڵنگەرییەکان لەو شوێنەدا تێدەپەڕێنن. وەک ھەمیشە، ئەمڕۆش ھەر پاڵپشتی کازاخستان دەبین".

ئاکار هەر لەبارەی پێشھاتەکانی کازاخستان گوتیشی: "لەگەڵ کازاخستان پەیوەندی ئەرێنی مێژوویی، رۆشنبیری، سەربازیی پەروەردەییمان ھەیە، کارەکانمان بەردەوامە. لە نزیکەوە چاودێری دواپێشھاتەکان دەکەین. کازاخستان ھاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە. زۆر گرنگە بە زووترین کات ئاسوودەیی لە کازاخستان دەستەبەر بکرێت. پێمانوایە برایانمان لە کازاخستان بەپێی توانای خۆیان گشت ئاڵنگەرییەکان لەو شوێنەدا تێپەردەدەن. وەک ھەمیشە، ئەمڕۆش ھەر پاڵپشتی کازاخستان دەبین".

ئاکار باسی لەوەشکرد کە بەم دوایانەدا میسر و سعوودیە لە یۆنان نزیکبوونەتەوە و لەمبارەیەوە گوتی: "پێویستە پێشھاتەکان بە بێلایانانە، ورد و ھەستیار چاودێری بکەین. پێویستە رووداوەکان لە نێو سنووری خۆیان بھێڵینەوە. لێرەدا پێویست بە ھیچ نیگەرانییەک ناکات. کاری پێویستی گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتەکان بەردەوامە. ئەو خاڵەی لەگەڵ ئیمارات پێی گەیشتووین روونە. لە قۆناغی داھاتوودا لەسەر پرسی سعوودیە و میسر چی پێشھاتێک سەرھەڵدەدات، پێکەوە دەیبینین".

لە وەڵامی پرسیاری "سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە 'ئەگەر ھێرشەکان لە باکووری سووریاوە بۆسەر تورکیا بەردەوام بن ئەوا ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین'. ئایا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور لە رۆژەڤدا ھەیە؟" ئاکار گوتی: "لە عێراق و لە سووریاش، ئێمە یەک دید و ئەرکمان ھەیە ئەویش چییە؟ ئاسایش سنوورەکانمان و ھاووڵاتییانمان. بۆیە تا ئەمڕۆ ھەرچی پێویست بێت لەمبارەیەوە کراوە. لەمەودواش لەسەر ھەمان بنەما و لە چوارچێوەی مافە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبین. ئەمانە کات و شوێنی خۆیان ھەیە، دۆخ و مەرجی خۆی ھەیە. ئەگەر کاتی بێت ئەوەی پێویست بێ ئەنجام دەدرێت".

لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ھیچ گفتوگۆیەک لە نێوان سووریا و تورکیا ئەنجامدراوە یان نا، ئاکار گوتی: "وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان لەبارەی ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان، ئەوەی پێویست بێ سەرجەمیان بە شاراوە و ئاشکرا ئەنجامیان داوە و ئەنجامیشی دەدەن".

​​​​​​​خولوسی ئاکار لەبارەی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە سیستەمی ئێس-٤٠٠ گوتی: "ئێمە دەڵێین، تاوتوێی بکەین و چارەسەریی بکەین. ئێمە بۆچی ئێس-٤٠٠ مان کڕی، وەرن بۆ ئێوە روونی بکەینەوە. ئێس-٤٠٠ چەکی ھێرشکردن نییە. ئەگەر لەکاتی بەکارھێنانی لەگەڵ ئێف-٣٥ چەند کێشەیەک دروست ببێت، وەرن با تاوتوێی بکەین. رێگری لەمە بکەین. ئەگەر پێویست بێ ناتۆش بانگھێشت بکەن. بۆچوونی ئێمە ئەوەیە. لێرەدا رەوایین. ئێمە ناچارین ٨٤ ملیۆن کەس و ٧٨٠ ھەزار کیلۆمەتری نیشتمان لە ھێرشی ئاسمانی و مووشەکی بپارێزین. وەرن با تاوتوێی بکەین و ئەم پرسە درێژ نەکەینەوە، کێشەی سەرەکی پەکەکە/یەپەگە-یە".

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی دواپێشھاتەکانی پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، رایگەیاند "پرسی کەرکووک بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لە نزیکەوە چاودێری دەکەین. بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەولێر و بەغدا پەیوندییەکانمان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ئەنجامدانی ھەڵسوکەوتی قبوڵکراو لەو شوێنە بەردەوامە. ھەربۆیە لە رووی ئاسایش و داھاتووی برایانمان لە کەرکووک، ھەموو ھەولێک دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ھیچ کارێکی نەرێنی لە رووی ئاسایشەوە سەرھەڵنەدات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın