Halil İbrahim Sincar,Şahin Seçen
18 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
ماردین – AA
کەسێک لە شارۆچکەی ئارتوکڵو لە پارێزگای ماردین دوو ژنی بە چەک کوشت و ھەوڵی خۆکوشتنیشی دا.
سەیفەدین د. تەمەن ٢٩ ساڵ بە ھۆکارێکی نەزاندراو لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی یاڵم لەگەڵ قەدریە ب. و جەمیلە ب. کچی کەوتنە مشتومڕ.
بەپێی دەنگۆکان دوای گەورەبوونی مشتومڕەکە سەیفەدین سەرەتا بە چەک گوللەی لە سەری قەدرییە ب. و جەمیلەی کچی داوە و دواتریش گوللەی لەسەری خۆی داوە و ھەوڵی خۆکوشتنی داوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
تیمەکانی تەندروستی بۆیان دەرکەوت کە قەدریە و جەمیلە گیانیان لەدەست داوە و سەیفەدینیش بریندار بووە.
زاندراوە سەیفەدین کە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ماردین کراوە، مەترسی لەسەر ژیانی نییە.