Sangar Hamad Azeez
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
ئەنقەرە - AA
له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، کەمال كڵچدارئۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دەولەت باخچه‌لی، باس له قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پێشهاته‌كانی عێراق و سووریا كرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لە کۆشکی سەرۆکایەتی وەزیرانی کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەش نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.
یڵدرم له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، کەمال كڵچدارئۆغڵو و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دەولەت باخچه‌لی زانیاری داوه به‌و هەردوو سهركردهیە سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی گیراونه‌ته به‌ر، هه‌روه‌ها هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی بە بیرهاتنەوەی پەکەکە کراوە کاتێک ناوی هەدەپە دێتە بەرباس.