Meltem Bulur,Sarmand Hameed
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو:
"توركیا هه‌میشه بووه‌ته ئامانجی یه‌كه‌می داعش. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا سه‌رچاوه‌ی جه‌نگاوه‌رانی بیانی داعشی وشك كرد، راستتر بڵێم رێگری كرد له تێپه‌ڕبوونیان. 55 كه‌س ناویان له لیستی ئه‌وانه‌دایه كه هاتنه ناو توركیایان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌یه، نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌سمان سنوورداش كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێک له‌وانه كاتێک سنوورداشمان كردنه‌وه له وڵاته‌كاندا به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كرده‌كانیان. ئه‌ندامانی داعش هه‌ن كه ده‌ستبه‌سه‌رمان كردوون. به‌و پێیه‌ش ئێمه گه‌وره‌ترین زه‌برمان له داعش وه‌شاندووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا و سه‌ركۆماره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رۆڵی گرنگیان گێڕا له كوشتنی ئایدۆلۆژیای داعش و گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وان یه‌كه‌م ئامانجه. ئه‌ردۆغان كه گوتی ئه‌وانه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام بكه‌ن، ئاساییه بكرێته ئامانجی داعش. له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پشتیوانی كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئەو رێکخراوەدان".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو وله‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا لیناس لینکڤیسیس و شانده‌كان، له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش بۆ چاوش‌ئۆغڵو و لیناس لینکڤیسیس ساز كرا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی جه‌رابلوس وه‌بیر چاوش‌ئۆغڵو هێنرایه‌وه، ئه‌ویش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا تا ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا كردووه و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مۆڵه‌تی به وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانیه‌كه داوه له بنكه‌ی ئینچه‌رلیك جێگیربن.
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "هاریكاریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه نه‌كردووه و نایكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه شه‌رعیه‌ت بۆ خۆیان بەدەست بهێنن، به‌ڵام پشتیوانی هه‌موو ئه‌وانه‌مان كردووه كه به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا هه‌میشه بووه‌ته ئامانجی یه‌كه‌می داعش و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا سه‌رچاوه‌ی جه‌نگاوه‌رانی بیانی داعشی وشك كرد، راستتر بڵێم رێگری كرد له تێپه‌ڕبوونیان. 55 كه‌س ناویان له لیستی ئه‌وانه‌دایه كه هاتنه ناو توركیایان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌یه، نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌سمان سنوورداش كردووه‌ته‌وه، هه‌ندی له‌وانه كاتێک سنوورداشمان كردنه‌وه له وڵاته‌كاندا به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كرده‌كانیان. ئه‌ندامانی داعش هه‌ن كه ده‌ستبه‌سه‌رمان كردوون. به‌و پێیه‌ش ئێمه گه‌وره‌ترین زه‌برمان له داعش وه‌شاندووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا و سه‌ركۆماره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، رۆڵی گرنگیان گێڕا له كوشتنی ئایدۆلۆژیای داعش و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وان یه‌كه‌م ئامانجه. ئه‌ردۆغان كه گوتی ئه‌وانه ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام بكه‌ن، ئاساییه بكرێته ئامانجی داعش. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پشتیوانی كردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئەو رێکخراوەدان. پێویسته سنووره‌كانمان به ته‌واوه‌تی له داعش پاك بكرێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر پشتیوانیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه پێویست بكات سروشتییه به‌لای ئێمه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی روون ده‌رنه‌كه‌وتبێت، به‌ڵام ئاماژه‌كانی سه‌ره‌تا نیشانیان داوه كه داعش هێرشه‌كه‌ی عه‌نتابی ئه‌نجامداوه و له‌به‌رئه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌و شێوه‌یه سروشتی ترین مافی توركیایه.
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتیان له په‌رله‌مان وه‌رگرتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا و عێراق و گوتی: "ئه‌و مۆڵه‌ته درێژه‌ی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێك له ئه‌مریكاوه ده‌گاته توركیا و گوتی: "به‌درێژایی مانگی ئاب كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. پاشانیش شاندێك له توركیاوه ده‌چێته ئه‌مریكا. دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه به ته‌واوی ئاماده كرا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كه‌م، لە هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان".