توركيا

لە چوارچێوەی دۆسیەی گەندەڵی شارەوانی بایرام پاشا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٨ گومانلێکراو دەرکرا

Zeynep Yeşildal, Emrah Gökmen  | 13.09.2025 - نوێکردنەوە : 15.09.2025
لە چوارچێوەی دۆسیەی گەندەڵی شارەوانی بایرام پاشا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٨ گومانلێکراو دەرکرا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی سەرۆکایەتی شارەوانی شارۆچکەی بایرام پاشا لە ئیستانبوڵ، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٨ گومانلێکراو دەرکرا کە یەکێکیان سەرۆکی شارەوانی حەسەن موتڵو'یە.

داواکاری گشتی کۆماری ئیستانبوڵ، لەسەر تاوانەکانی، بەرتیل، فرت و فێڵ و ساختەکاری لە تەندەرەکاندا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی شارۆچکەی بایرام پاشا لە ئیستانبوڵ کردەوە.

لە چوارچێوەی دۆسیەکەدا، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٤٨ گومانلێکراو دەرکرا.

بەو پێیە تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ئیستانبوڵ دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراوان لەوانەش، سەرۆکی شارەوانی حەسەن موتڵو'یان دەستگیر کرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın