تورکیا.. لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکاندا لە ١٠ ڕۆژدا ٣٦٤ گومانلێکراو دەستگیرکراون

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ئەلیکترۆنیدا، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٣٦٤ گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەیش ١٢٥یان دەستبەسەرکراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە ئێن سۆشیال بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لەوە کرد ئۆپەراسیۆن دژی تاوانەکانی "فریودان"، "قومارکردنی نایاسایی" و "هەراسانکردنی منداڵان لە ئینتەرنێت" لە ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، ئەردەخان، باڵکئەسیر، چاناککالە، چۆروم، دیاربەکر، غازی عەنتاب، گوموشهانە، هاتای، ئیستانبوڵ، کارابوک، قەیسەری، کرککالە، کرشەهیر، کۆجائەلی، مێرسین، نیغدە، ئۆردو، عوسمانیە، ساکاریا، سێواس و وان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا.
یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا ٣٦٤ گومانلێکراو دەستگیرکراون، لەوانەیش ١٢٥یان دەستبەسەرکراون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا، ئەوەیشی خستەڕوو کە سزای چاودێری دادوەری بۆ ٩٤ کەس لە دەستگیرکراوەکان دەرکراوە و، ڕێکارییەکان لە بارەی گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکانی دیکە بەردەوامە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن