Sefa Şahin
26 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە چالاکی خستنی دوو تیرۆریستی لە گوندەواری پارێزگای وان راگەیاند کە یەکێکیان ئێرانییە و لە سنووری ئێرانەوە دزەیان کردووەتە ناو تورکیا.
سولەیمان سۆیڵو لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندووە ''دوو تیرۆریست کە یەکێکیان ئێرانییە و لە سنووری ئێرانەوە دزەیان کردووەتە تورکیاوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی ئابڵوقە-٢٢ لە گوندەواری ئاۆزالپ دامڵاجک لە وان، لەلایەن جەندرمە قارەمانەکانمانەوە لە چالاکی خران. دووبارە بە تیرۆریستان دەڵێین خۆتان رادەست بکەن ئەگینا ئەم خاکە بۆ ئێوە مردنە''.