توركيا

لە هەفتەی داهێنان تورکیا ٢٠٢٥دا باسی ژیری دەستکرد دەکرێت

لە هەفتەی داهێنان تورکیا - ٢٠٢٥دا، کە بۆ ١٢هەمین جارە لەلایەن ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیاوە ڕێکدەخرێت، ژیری دەستکرد وەک بابەتێکی سەرەکی دیاریکراوە، کە یەکێکە لە گرنگترین توخمەکانی تەکنەلۆجیا و داهێنان.

Emirhan Yılmaz  | 11.09.2025 - نوێکردنەوە : 12.09.2025
لە هەفتەی داهێنان تورکیا ٢٠٢٥دا باسی ژیری دەستکرد دەکرێت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، هەفتەی داهێنان تورکیا کە وەک گەورەترین دیداری داهێنان لە تورکیا و ناوچە نزیکەکان دەناسێندرێت و، ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی ڕاگەیاندنی جیهانییەتی، بە پشتیوانی وەزارەتی بازرگانی و میوانداری ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، لە ڕۆژانی ٩-١١ی تشرینی یەکەمدا، بۆ جاری ١٢هەمین ڕێکدەخرێت.

چاوەڕوان دەکرێت دیدارەکە کە بە دروشمی "Tomorrow:Now" لە ناوەندی کۆنگرەی هالیچ بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامبدرێت.

لە چالاکییەکەدا، کە لە سەردەمێکی نوێدا، ژیری دەستکرد لە بەرهەمهێنانەوە تا یاسا، لە پیشەسازیی بەرگرییەوە تا پەروەردە، هەموو بوارەکانی ژیان دەگۆڕێت، هەفتەی داهێنان تورکیا ئەم گۆڕانکارییە بە شێوەیەکی فرە چین تاوتوێ دەکات.

لەم سەردەمەدا کە مرۆڤ و کولتوور و مۆدێلەکانی کارکردن دووبارە پێناسە دەکرێنەوە، چالاکییەکە سەرکردەکانی تەکنەلۆجیا، وەبەرهێنەران، ئەکادیمیستەکان، قوتابیان و نوێنەرانی گشتیی لە دیدێکی هاوبەشدا کۆدەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın