Necati Keleş
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به هۆی دروستبوونی به‌رزبوونەوە و نزمبوونەوە له نرخی ئارد له‌م دواییانه‌دا له ناوخۆی وڵات‌دا، وه‌زاره‌ت به ئه‌نجامدانی ژمارەیەک گۆڕانكاری له بڕیاری سیستمی هه‌نارده‌کردندا چاكسازیه‌كی نوێی له هه‌نارده‌کردنی ئاردا كردووه جگه له سیستمی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جگه له سیستمی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی هه‌نارده‌کردنی ئارد سنوورداركراوه و ئه‌و به‌شه‌ی سنوورداركراوه تیكڕا له‌سه‌دا یه‌كی هه‌نارده‌ی وڵات پێكده‌هێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئامانج له‌و چاكسازیه ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیریه له نرخی ئارد، پاراستنی به‌كاربه‌ر و به‌رگرتنه له قسه‌وقسه‌ڵۆك، هاوكات ئه‌و سنوودارکردنەش كاتییه و دوای سه‌قامگیری نرخ كۆتایی پێده‌هێنرێت.