Hale Türkeş
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، ٧٧ دۆلار و ٣٣ سەنتە.
رۆژی هەینی لە دەستپێکی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٧٦ دۆلار و ٦٦ سەنت بوو، دواتر بۆ ٧٧ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبوویەوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ٧٧ دۆلار و یەک سەنت دەستپێکرد. لە کاتژمێر ٠٩:١٩ەوە لەسەدا ٠،٤١ی نرخەکەی بەرزبوویەوە و بووە ٧٧ دۆلار و ٣٣ سەنت. هاوکات نرخی نەوتی خاوی تێکساس، ٦٨ دۆلار و ٢٠ سەنت بوو.
لە لایەکی دیکەوە کاریگەریی پێشهاتەکانی سووریا لەدوای کۆتاییهاتنی لووتکەی تاران و بانگەشەکانی پەیوەست بە پلانی کودەتا لە لایەن ئەمریکاوە لە ڤێنیزوێلا، لەسەر بازاڕی نێودەوڵەتیی نەوت، بە وردیی چاودێریی دەکرێت.