Hemın Othman Mohammed
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
هانگژۆ - AA
له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20دا، كه له شاری هانگژۆی چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری "بوژاندنه‌وه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی جیهانی" درا.
سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی لووتكه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی له‌و بابه‌تانه كرد كه له لووتكه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی تیایدا ده‌ركراون.
شی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزی بوژادنه‌وه‌ی ئابووریی جیهان لاوازه و پێویسته دۆخی سه‌قامگیری و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی بپارێزرێت.
گوتیشی: "وه‌ك چۆن پێویسته به‌ربه مه‌ترسییه كورتخایه‌نه‌كان بگیرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویسته مه‌ترسییه درێژخایه‌ن و مام ناوه‌نده‌كانیش له‌ناوببرێت".
سه‌رۆكی چین جین پینگ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئابووریی جیهان به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه وه‌ك وڵاتانی G20 باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه چاكسازی بنیاتنه‌ر خێرا ده‌كرێت و ئیداره‌ی دارایی به‌رزده‌كرێته‌وه.
هاوكات جین پینگ باسی له‌وه كرد كه بڕیاریانداوه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵاتن له باج و به‌رزكردنه‌وه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وزه‌ی جیهانی، وه‌به‌رهێنان و بازرگانی جیهانی ببوژێننه‌وه و گوتی: "G20 سووربوو له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆدێلی گه‌شه‌پێدانی نوێگه‌رایانه، ئه‌ویش له‌پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی جیهانییدا".