Bestami Bodruk,Mehmet Sıddık Kaya,Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2017
دیاربه‌كر - AA
شووتی دیاربه‌كر كه له رابردوودا به هۆی كێشیه‌وه به وشتر ده‌گوازرایه‌وه و به شمشێر له‌ت ده‌كرا، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی مایه‌ی دڵخۆشیه.
شووتیه‌كان له كێڵگه‌یه‌كی زبری دۆڵی رووباری دیجله چێنراون، سه‌ره‌ڕای به‌رزی پله‌كانی گه‌رما كه له ناوچه‌كه‌دا گه‌یشتووه‌ته 45 پله‌ی سه‌دی، بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی فێنكی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان له گه‌رما هاویندا فێنك بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنه به‌رهه‌م، شووتی دیاربه‌كر بووه‌ته خوانێكی دانه‌بڕاوی سفره و خوانه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی دیاربه‌كری خۆراك، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری، مسته‌فا ئه‌رتان ئاتاڵار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی رێژه‌ی بارانی ئه‌مساڵ و له‌باربوونی كهشەههوا، به‌رهه‌می شووتی له مساڵدا هه‌م جۆرێكی باشه، هه‌میش به‌رز بووه.
ئاتاڵار باسی له‌وه كرد كه جووتیاران ئه‌مساڵ دڵخۆشن به به‌رهه‌می شووتی و، گوتی: "له ساڵی 2016دا، 170 هه‌زار تۆن به‌رهه‌م هه‌بوو. ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه نزیكبێته‌وه له 200 هه‌زار تۆن".