Zana Natık Kerem
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مزھەر محەمد ساڵح رایگەیاند کە قەرزە دەرەکییەکانی سەر وڵاتەکەی بۆ ٢٠ ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.
مزھەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی بەزربوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بۆ ٢٠ ملیار دۆلار کەمبووەتەوە و گوتیشی: "عێراقیش بەپێی ئەو کاتانەی دیاریکردووە، قەرزە دەرەکییەکان دەداتەوە".
گوتیشی: "عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لە رووی دارایی و ئابوورییەوە، بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت، ئەوەیش بەھۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا".
لە نیسانی رابردوودا راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مزھەر محەمد ساڵح رایگەیاند کە قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بەھۆی شەڕەکانی دژبە داعش و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی گرنگ، گەیشتووەتە ٢٣ ملیار دۆلار.