Zana Natık Kerem
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامدراوە، دەستبەسەر ١٣ مووشەک و ١٥ نارنجۆک و ١٢ بۆمبی چێنراودا گیراون.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە ھەشت میحوەرەوە ئەنجامدراوە، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابین کرابوو.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر ١٣ مووشەک و ١٥ نارنجۆک و ١٢ بۆمبی چێنراودا گیراون و ھاتووە: "مووشەک، نارنجۆک و بۆمبەکان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربازییەوە دوای ھەڵگرتنەوەیان، لەناوبراون".