Muhammet Ali Kemal
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ئامارەکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵی کەرتی گەشتیاریی ئاشکرا کرد.
بەو پێیەش داهاتی کەرتی گەشتیاریی لە تورکیا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو، لەسەدا ٨،٧ زیادیکردووە و بۆ ٥ ملیار و ٤١٣ هەزار و ٤٨ هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە. داهاتی گەشتیاریی لەسەدا ٨١،٣ی لە سەردانیکەرانی بیانی و لەسەدا ١٨،٧ی لە هاووڵاتییانی تورکیا کە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ژیان بەسەردەبەن، بە دەستهاتووە.
ئەو خەرجییانەشی لەو چارەکەدا ئەنجامدراون، ٤ ملیار و ٤٤٢ ملیۆن و ٦٤٣ هەزار دۆلاریان کەسی بوون و ٩٧٠ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار دۆلاریشیان لە رێگەی پاکێجە گەشتیارییەکانەوە بووە. لە کاتێدا بۆ تێکڕای خەرجی بۆ هەرکەسێک ٦١١ دۆلار بووە، خەرجی بیانییەکان بۆ هەرکەسێک بە تێکڕا،٥٧٠ دۆلار بووە و خەرجی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیاش کە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ژیان بەسەردەبەن، ٨٤٥ دۆلار بووە.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئاشکرایکردووە کە رێژەی سەردانیکەران لەسەدا ١٨،٣ بەرزبووەتەوە.