Zana Natık Kerem
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ سێشەممە کارەکانی چوارەم کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری ئابووریی و بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە تاران دەستی پێکرد کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
شاندی ئابووری و بازرگانیی عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری بازرگانی، عەلا ئەحمەد جبوری کە دوێنێ دووشەممە گەیشتە تاران، بەشداریی چوارەم کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری ئابووریی و بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق دەکەن.
ھەروەھا سەرۆکەکانی ژووری بازرگانیی و سەرۆکی یەکێتیی ژووری بازرگانیی عێراق، عەبدولرەزاق زوھێری لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی عێراق لە چوارەم کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی ھاوکاری ئابووریی و بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق بەشدارن.
لەم کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە چۆنیەتی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران، جگە لەوەیش ھەڵسەنگاندن بۆ بازاڕەکانی ھەردوو وڵات لە بەرھەمی خۆماڵی دەکرێت.
عێراق و ئێران لیژنەیەکی ھاوبەشیان بە ئامانجی پەرەپێدانی ھاوکاری لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانیی پێکھێناوە و دوایین کۆبوونەوەی لیژنەکەیش لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو سازکرابوو.