Erhan Cihan Ünal,Ömer Aşur Çuhadar
29 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2024
ئەنقەرە ــ AA
ئابووریی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بەڕێژەی سەدا ٤،٥ گەشەی کردووە.
بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، ئابووریی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بەڕێژەی سەدا ٤،٥ گەشەی کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەرھەمی گشتی خۆماڵی بە نرخەکانی ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٣، بەپێی شێوازی بەرھەمھێنان بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، بەڕێژەی سەدا ٧٥ زیادی کردووە.
باسی لەوەشکردووە کە کۆی گشتی بەرھەمی خۆماڵی، گەیشتووەتە ٢٦ ترلیۆن و ٢٧٦ ملیار و ٣٠٧ ملیۆن لیرە (یەک دۆلار یەکسانە بە نزیکەی ٣١.٢ لیرە).
بەمەش ئابووری تورکیا بۆ ماوەی ١٤ چارەکی لەسەر یەک گەشەی تۆمار کردووە.