وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و وەزیری دارایی تورکیا چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشە ھەرێمییەکانیان تاوتوێ کرد
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جانێت یەلین و وەزیری دارایی تورکیا، محەمەد شیمشەک چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشە ھەرێمییەکانیان تاوتوێ کرد لەنیویاندا، بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
Ankara
واشنتۆن ــ AA
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جانێت یەلین و وەزیری دارایی تورکیا، محەمەد شیمشەک لەپەراوێزی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی گەنجینە و سەرۆک بانکەکانی وڵاتانی کۆمەڵەی C٢٠ لە شاری سان پاوڵۆ لە بەرازیل کۆبوونەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی جانێت یەلین و محەمەد شیمشەک بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا، فاتیح کاراھان ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کراوەتەوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پێکەوەکردنی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەرکردنی کێشە گرنگە ھەرێمییەکان، لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.
لای خۆیەوە جانێت یەلین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە: "لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا، محەمەد شیمشەک گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەوەی کە چۆن تورکیا و ئەمریکا دەتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە گرنگە ھەرێمییەکان، ھەروەھا سەرنجی خستە سەر گرنگی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان".