Burhan Sansarlıoğlu,Hemın Othman Mohammed
04 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
بارگرژی كۆریای باكوور كه هه‌فته‌ی رابردوو كاریگه‌ری له بازاڕی جیهانیدا كه‌میكرد، به‌ڵام به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی كۆریای باكووره‌وه دووباره بوویه‌وه به رۆژه‌ڤ.
كۆریای باكوور، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مووشه‌كی نوێی پێشکەوتووی كیشوهربڕی تاقیكردووه‌ته‌وه كه توانای هه‌ڵگرتنی بۆمبی هایدرۆجینی هه‌یه.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی كۆریای باكوور، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "گوته و هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی كۆریای باكوور بۆ ئه‌مریكا دوژمنكارانه و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار درێژه‌ی هه‌یه".
ترەمپ رایگه‌یاندووە: "وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌وانم گوت ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه گفتوگۆكانی هێوركردنه‌وه‌ی كۆریای باكوور به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ئه‌وان ته‌نیا له یه‌ك شت تێده‌گه‌ن".
ئه‌مڕۆ ئۆنسه‌یه‌كی ئاڵتوون گه‌یشته 1337.95 دۆلار، كه ئه‌وه‌یش نزیكه‌ی به‌رزترین ئاستی ساڵه.