Ramal Mahmood
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
لەئاکامی بۆردومانکردنی گەڕەکی سوکەری شاری حەلەب باکووری سووریا، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێم، شەش کەس کوژران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.
چالاکوانی مەدەنی، نەجیب ئەنساری بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد، بە بۆمبی بەرمیلی هێرشیان کردۆتە سەر گەڕەکی سوکەری شاری حەلەب. ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئاکامی هێرشەکەدا شەش کەسی یەک خێزان کە لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەیە کوژراون، نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
گوتیشی: "لە ئاکامی بۆردومانەکەدا تەلارێکی سێ نهۆمی لەگەڵ زەوی تەخت بووە. تیمەکانی فریاگوزاری مەدەنی بە شۆفڵ و بولدۆزەر و سڵنگ تەرمی کوژراون و بریندارانی لە ژێر داروپەردووی تەلارە رووخاوەکاندا دەرهێناوە".