توركيا

هۆشداری باخچەلی لەبارەی کاری ئیستیفزازی دژی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر

Utku Şimşek  | 11.09.2025 - نوێکردنەوە : 12.09.2025
هۆشداری باخچەلی لەبارەی کاری ئیستیفزازی دژی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕاگەیاندراوێکی لە چوارچێوەی "تاوانبارانی منداڵ کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەردەوام لە ڕۆژەڤدان" بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە: ''لە کاتێکدا بە هەنگاوی دڵنیا و ئازایانە بەرەو ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر هەنگاو دەنرێت، نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت کە بە هەر هۆکارێک بێت ببێتە بەڵێندەری ئەو گرووپ و لایەنانەی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان کار دەکەن و هەوڵی دروستکردنی ئاڵۆزی و پشێوی دەدەن و، پلانی دروستکردنی کەلێن لە ئاشتیی و ئاسایشی نەتەوەییدا دادەنێن و لەم چوارچێوەیەدا بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن''.

باخچەلی ئاماژی بەوە کرد کە ئەو ڕۆژانەی تیایاندا لە ژێر ڕۆشنایی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆردا هەنگاو دەنرێت، کراوەیە بۆ هەموو جۆرە کارێکی ئیستیفزازیی و، ڕایگەیاند: "ئەوانەی بانگەوازی نافەرمانی مەدەنی دەکەن، بێشەرمانە دژ بە تورکیا لێدوان بۆ ڕاگەیاندنی بیانی دەدەن و، لە تاریکی شەقامەکاندا بەدوای ناوبانگی سیاسیی و ئەخلاقی لەدەستچوودا دەگەڕێن، ئەوانەی ئارەزووی قەیران و ئاژاوە دەکەن، بەدوای کەشوهەوای ئاژاوەگێڕانەدا دەگەڕێن. لەم ڕۆژانەی تیایانداین پێویستییەکی حەتمییە کە لە هەموو ئاستەکاندا وریا بین و بە وریاییەوە مامەڵە بکەین و خۆڕاگریی سیاسیی و یاسایی و نیشتمانیی لە بەرامبەر هێرشە دوژمنکارانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان نیشان بدەین''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın