
TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕایگەیاند: "تا ئێستا هێرشی زۆرى كردووه لەو باوەڕەدام ئەم دوایین هێرشە هەنگاوێکە پێویستە هەموومان بەرەو هۆشیاری قووڵ ببات. ئەو ئەرکەی لەم چوارچێوەیەدا ئەم کۆميسیۆنە لە ئەستۆی گرتووە، لانیکەم هێندەی ئەم هۆشیارییە گرنگە، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە".
بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، کۆميسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی کە بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" دامەزراوە، کۆبووەوە.
لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشی کرد، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش ئاماژەی بەوە کرد یەکێک لەو پێشهاتانەی وەبیرمان دەهێنێتەوە کە ئەرکی کۆميسیۆنەکە چەندە گرنگ و چارەنووسسازە، هێرشەکەی ئیسرائیلە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە دەوحە ئەنجامدرا و، ڕایگەیاند: "ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر سێ وڵاتی خاوەن سەروەری وەک قەتەر، تونس و یەمەن لە یەک ڕۆژدا، لە ڕاستییدا هەندێک ئاماژەی نوێی سەبارەت بە هەڵوێستە شەڕانگێزییەکانی لە ناوچەکەدا خستەڕوو".
ڕاشیگەیاند: "تا ئێستا هێرشی زۆر ڕوویدا. لەو باوەڕەدام ئەم دوایین هێرشە هەنگاوێکە پێویستە هەموومان بەرەو هۆشیاری قووڵ ببات. ئەو ئەرکەی لەم چوارچێوەیەدا ئەم کۆميسیۆنە لە ئەستۆی گرتووە، لانیکەم هێندەی ئەم هۆشیارییە گرنگە، بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. پێویستە دژ بەو تێگەیشتنەی کە بە دابەشکردن، پارچەکردن، لەڕێگەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و بە نانەوەی دووبەرەکی لەناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، تێکدانی وڵاتان و ناوچەکان بەردەوامە لەسەر ڕێگاکەی و بەرامبەر بەو تێگەیشتن و سیاسەتی فراوانخوازی زایۆنیزم کە لە تیۆپۆلەتیکەوە سەرچاوە دەگرێت، ئێمە وەک گەلانی ناوچەکە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان نیشانی بدەین. بەتەواوی هۆکاری بوونی ئەم کۆميسیۆنە لەم هۆکارانەوە سەرچاوەی گرتووە".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، باسی لەوە کرد دەربڕینی هاوپشتی نەتەوەیی، دەربڕینی برایەتیی بە تورک و کورد و جیاوازییە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە، بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی دیموکراسیی لە تورکیا و دامەزراندنی وڵاتێک هەمووان بە ئازادیی و ئارامیی تیایدا بژین و پشتیوانی کردن لەمە، ئامانجی سەرەکی کۆميسیۆنەکەیە و لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوی گەورە نراوە.
ڕاشیگەیاند: "ئومێدەوارم ئەو کارانەی بە پەرۆشەوە بەڕێوەیان دەبەین و بە وریاییەکی زۆرەوە گەیاندوومانەتە ئەمڕۆ، لە ماوەیەکی کورتدا بەئەنجامیان بگەیەنین و، وەک کۆميسیۆن کە لە چوارچێوەی پەرلەمانی تورکیادا دامەزراوە بۆ ئەوەی تورکیایەکی بێ تیرۆر و ناوچەیەکی بێ تیرۆر دابمەزرێنین، ئەرکەکەمان بەجێبگەیەنین و پێشنیارەکانمان پێشکەش بە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بکەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن