Mehmet Tosun,Muhammet Ali Kemal
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا، نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به داواكاریی ٣٠٠ كه‌س كه سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆلای ساركۆزی و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته، مانوێل ڤاڵس-یان له‌نێودایه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوزارشت له قورئانی پیرۆز ده‌ربهێنرێت، ئه‌و داواكارییه‌ی به "به‌ربه‌رییه‌ت و لاده‌ریی" ناوبرد.
نومان كورتوڵموش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه نیشاندانی قورئانی پیرۆز وه‌ك به‌رپرسیار لە توندوتیژیی و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه به هۆی جه‌نگه گه‌ردوونییه‌كانه‌وه تۆقێنراون، به ساده‌ترین گوزارشت ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆجیای تاوانباریی ئه‌وانه‌یه كه ئەنجامدەری ئه‌و توندوتیژیی و هۆكاری ئه‌و پشێوییانهن.
نومان كورتوڵموش به توندی ئیدانه‌ی تۆمه‌تباركردنی تاكه سه‌رچاوه‌ی راستییه‌كان، قورئانی پیرۆز، ئایینی ئاشتی ئیسلام و شوێنكه‌وته‌كانی ئه‌م ئایینه مه‌زنه‌ی له پێناو حساباتی سیاسیی‌دا، كردووه و باوه‌ڕی خۆی نیشانداوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه رایگشتیی ئه‌ورووپا هیچ بەهایەک بۆ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه فاشیستانه‌یه دانانێت و رایگه‌یاندووه:
"٣٠٠ كه‌س كه سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆلای ساركۆزی و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته، مانوێل ڤاڵس-یان له‌نێودایه، راگهیهنراوێكیان ئاماده‌كردووه و تیایدا داوایان كردووه ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌واژه له قورئانی پیرۆز ده‌ربهێنرێت، به ته‌واوی مانا به‌ربه‌رییه‌ت و لادهرییه. ئه‌گه‌رچی پشتیوانیی له‌م راگه‌یه‌نراوه به سنوورداریی ده‌مێنێته‌وه، جێگه‌ی نیگه‌رانییه كه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه خاوه‌ندارییەتی ده‌كرێت كه خوازیاری ئه‌وه‌ن له وڵاته‌كه‌یان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. ئه‌م ئاسته‌ی كه نه‌ژادپه‌رستی و دوژمنایه‌تییكردنی ئایینی پێگه‌یشتووه، به‌ر له هه‌موو شتێك سووكایه‌تیكردنه به به‌هاكانی خودی ئه‌ورووپا".