Mehmet Tosun,Enes Kaplan
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌رده‌سته‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه رایگه‌یاند "بەرلە هه‌موو شتێك ناساندنی په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستی، به‌ڵام ناساندنی په‌یه‌ده وه‌ك رێكخراوێكی شه‌رعی دووڕووییه، شتێك نییه بتواندرێت لێی تێبگه‌یت".
نومان كورتوڵموش له میانی چالاكییه‌كدا كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی بڵاوكراوه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رێكخرابوو، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی میدیاكان كۆبووه‌وه.
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به ئه‌رێنیی له بڕیاری ئه‌مریكا ده‌ڕوانن بۆ پێدانی خەڵات بەو کەسەی زانیاری لەسه‌ر سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەدات، به‌ڵام ئه‌وه جووڵه‌یه‌كی دواكه‌وتووه.
نومان كورتوڵموش باسی له‌وه كرد كه گوته‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی "نه‌ناساندنی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستیی" له‌گه‌ڵ بڕیاری دانانی خه‌ڵاته‌كه یه‌كناگرنه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مریكییه‌كان ده‌زانن له نێوان په‌كه‌كه و په‌یه‌ده/یه‌په‌گه جیاوازییه‌ك نییه.
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، نومان كورتوڵموش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و دوو رێكخراوه كه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه پێویسته ئه‌مریكا به هه‌مان شێوه لێیان بڕوانێت، به‌ڵام نه‌ناسینی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستیی هه‌ڵویستی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆر به بیردا ده‌هێنێت كه باكووری سووریا و به‌شێكی عێراق له‌خۆده‌گرێت.
نومان كورتوڵموش پرسی ئه‌گه‌ر ئێوه له‌وێ په‌یه‌ده/یه‌په‌گه به تیرۆر ناناسن ئه‌و كاته ئه‌و رێكخراوه چییه؟ ئه‌و رێكخراوه له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چییه؟ باسی له‌وه‌یش كرد كه توركیا له نزیكه‌وه چاودێری بابه‌ته‌كه ده‌كات و له پاڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و بنیاتنانی قۆناغی دیموكراسیدایه.
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌رده‌سته‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه رایگه‌یاند "بەرلە هه‌موو شتێك ناساندنی په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێکی تیرۆریستی، به‌ڵام ناساندنی په‌یه‌ده وه‌ك رێكخراوێكی شه‌رعی دووڕووییه، شتێك نییه بتواندرێت لێی تێبگه‌یت. توركیا له‌و یاریه ئاگاداره كه ده‌كرێت".