Aykut Yılmaz
07 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
له گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیادا، په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵ ئاك پارتی، نومان كورتوڵموش دوای به‌ده‌ستهێنانی ٣٢١ ده‌نگ به ٣٠هه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
له ده‌نگدانی گه‌ڕی سێیه‌مدا ٥٨٤ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان دا.
په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵ ئاك پارتی، نومان كورتوڵموش ٣٢١ ده‌نگ، په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره‌ی جه‌هه‌په، ته‌كین بینگۆل ١٦٠ ده‌نگ، په‌رله‌مانتاری ئادانای یه‌سه‌په، تولای هاتیمۆغوڵڵاری ئۆروچ ٥١ ده‌نگ، په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئیی پارتی، جیهان پاچاجی ٤٣ ده‌نگ و په‌رله‌مانتاری هاتای پارتی كرێكارانی توركیا، جان ئاتالای چوار ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و پێنج ده‌نگیش پووچه‌ڵ بوون.
له گه‌ڕی سێیه‌مدا، په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئاك پارتی، نومان كورتوڵموش توانی زۆرینه‌ی ساده‌ی كۆی گشتیی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران (٣٠١ ده‌نگ) به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته ٣٠هه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا.
نومان كورتوڵموش به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری له كۆلێجی كارگێڕی زانكۆی ئیستانبوڵ ته‌واوكردووه. له ساڵی ١٩٩٢دا بووه دكتۆر له ئابوورییدا و له ساڵی ٢٠٠٤دا بووه پرۆفیسۆر.
كورتوڵموش له ساڵی ٢٠٠٨دا به سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت هه‌ڵبژێردرا. له ساڵی ٢٠١٠دا پارتی ده‌نگی گه‌لی دامه‌زراند. پارتی ده‌نگی گه‌ل له ساڵی ٢٠١٢دا بڕیاری یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ ئاك پارتی دا و كورتوڵموش بووه جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی بۆ كاروباری ئابووری.
نومان كورتوڵموش خێزانداره و باوكی سێ منداڵه.