Sinan Uslu
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌یوه‌ندیدار به داننان به به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دیاربه‌كری هه‌ده‌په، گارۆ پایڵان پێشكه‌ش كرابوو به‌هۆی پێچه‌وانه‌بوونی له‌گه‌ڵ مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ره‌ت كرده‌وه.
گارۆ پایڵان ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی له‌باره‌ی داننان به به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی ئاماده‌ی كردووه، دوێنێ پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌هۆی پێچه‌وانه‌بوونی له‌گه‌ڵ مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، پڕۆژه‌یاساكه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه واژووی گارۆ پایڵان-ی به‌سه‌ره‌وه بوو.
زاندراوه كه نووسراوی مستەفا شه‌نتۆپ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه له كاتی دانیشتنی تایبه‌ت له ٢٣ی نیسان نووسراوه.