یەکەم کۆبوونەوەی ئەو کۆمسیۆنەی بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" دادەمەزرێت، لە پێنجی ئابدا ئەنجام دەدرێت

TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش، پەرلەمانتارانی ئەندامی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەو کۆمسیۆنەی بە ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" دادەمەزرێت بانگهێشت کرد، کە کاتژمێر ١١:٠٠ی ڕۆژی پێنجی ئاب لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری فەڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە سەرۆکی پەرلەمان کورتوڵموش، ئەندامانی کۆمسیۆنەکەی بانگهێشت کردووە بۆ کۆبوونەوەیەک کە لە پێنجی ئاب، کاتژمێر ١١:٠٠ لە هۆڵی ڕێوڕەسمەکانی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆبوونەوەی دەستپێکی کۆمسیۆنەکەدا، دوای گوتاری کورتوڵموش، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزم و بنەماکانی کارکردنی کۆمسیۆنەکە دیاری دەکرێت.