سەدا ٦٨،٤ی بەشداربووانی ڕاپرسییەک لە تورکیا پشتیوانی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" دەکەن
سەدا ٦٨،٤ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە پشتیوانی لە پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" دەکەن.

Ankara
ئەنقەرە - AA
ئاژانسی ئەنادۆڵو و ناوەندی لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئەنقەرە (ANAR)، بڵاویانکردەوە کە سەدا ٦٨،٤ی بەشداربووانی ئەو لێکۆڵینەوەیەی سەبارەت بە ڕەنگدانەوەی پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" لەناو خەڵکدا ئەنجامیانداوە، پشتگیری پرۆسەکە دەکەن.
ئەو ڕاپرسییەی بە ھاریکاریی ناوەندی توێژینەوەی ئانادۆڵو (ARC) کە یەکەی توێژینەوەی ئاژانسی ئانادۆڵووە لەگەڵ ANAR ئەنجامدرا، لە ڕۆژانی ٩-١٥ی ئایاردا، لە ڕێگەی ڕاپرسی تەلەفۆنی بە سیستمی کۆمپیوتەر لەگەڵ ئەو کەسانەی لەو پارێزگایانەی نوێنەرایەتی ٢٦ ناوچە دەکەن، ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ڕا و بۆچوونی دوو هەزار و ٦٩ کەس وەرگیراوە. ڕێژەی هەڵەی لێکۆڵینەوەکە لە ئاستی متمانەی سەدا ٩٥ بە ڕێژەی سەدا ٢،١٥ (زیاد-کەم) هەژمارکرا.
لە توێژینەوەکەدا ڕەگەز، تەمەن، خوێندن بەپێی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK) و، لایەنگری حزبی بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ی پەرلەمان و سەرۆکایەتی شیکاری بۆ کراوە.
ڕێژەی بەشداربووان لە ڕاپرسییەکەدا سەدا ٥٠،٣ ئافرەت، سەدا ٤٩،٧ پیاو بوو. تەمەنی دابەشبوونیش بەم شێوەیە پلانی بۆ دانراوە؛ سەدا ٢٠،٤ی ٣٥-٤٤ ساڵ، سەدا ٢٠،١ی ٢٥-٣٤ ساڵ، سەدا ١٧،٦ی ٤٥-٥٤ ساڵ، سەدا ١٤،١ی ١٨-٢٤ ساڵ، سەدا ١٤ی ٦٥ ساڵ و سەرووتر، سەدا ١٣،٨ی ٥٥-٦٤ ساڵ.
سەدا ٢٩،٢ی بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکە دەرچووی ئامادەیی و هاوتای ئامادەیین، سەدا ٢٣،٥ی دەرچووی زانکۆ و خوێندنی باڵان، سەدا ٢٢،١ی دەرچووی ناوەندی و بنەڕەتین، سەدا ١٩ی دەرچووی بنەڕەتین. سەدا ٣،٥ی نووسین و خوێندنەوە دەزانن و سەدا ٢،٧یشیان نووسین و خوێندنەوە نازانن.
لە لێکۆڵینەوەکەدا کە مانگی ئایار ئەنجامدرا، سەدا ٦٨،٤ی بەشداربووان لە وەڵامی پرسیاری "چۆن هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر دەکەی؟" وەڵامیان ئەوەیە کە "بە ئەرێنیی دەبینم"، هەروەها ڕێژەی ئەو کەسانەی وەڵامی "بە نەرێنیی دەبینم"یان داوەتەوە سەدا ٢٨،١ە و، سەدا ٣،٥ی بەشداربووانیش بۆچوونیان نییە یان وەڵامیان نەداوەتەوە.
هەروەها سەدا ٥٦،٣ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، لە وەڵامی پرسیاری "پێتوایە تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی نوێ هەیە؟" وەڵامی "بەڵێ"یان داوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن